
نەخۆشی FIP پشیلە (Feline infectious peritonitis )
نەخۆشی FIP نەخۆشیەکی کوشندەی ڤایرۆسیە
کە لە تەمەنی ٣ مانگی تا ٢ ساڵی ئەگەری توشبوونی بەم نەخۆشیە هەیە …
هۆکاری نەخۆشیەکە ..
هۆکاری نەخۆشی FIP لە سترەینی خێزانی (feline coronavirus)
نیشانەکانی نەخۆشی
یەکێک لە نیشانە سەرەکیەکان سکی هەڵدەئاوسێت و گەورە دەبێ (لە ئەنجامی کۆبونەوەی ئاوێکی زۆر )
هەناسە تەنگی
نەمانی ئارەزوی خواردن
بێتاقەتی
هەوکردنی چاو
چارەسەر
هیچ چارەسەرێکی تەواوی نیە لەگەڵ ئەوەش نەخۆشیەکە لە پشیلە بە ڕژەیەکی بەرز کوژەرە ،
پزیشکانی ڤێتێرنەری لەم حاڵەتە لە ڕێگای پێدانی دەرمان هەوڵدەدەن کۆئەندامی بەرگری بەرز بکەنەوە وە لەگەڵ ئەوەش بۆ ئەوەی ڕێگە گرتن لە هەوکردن تاوەک ببێتە یارمەتی دەرئێک تا ئەم حاڵەتە تێبەپەڕێنێت …
خۆپارێزی
ئاگادار بوونی پشیلەکە لە تێکەڵ بوون لە گەڵ پشیلەیەکی توشبوو
ڤاکسین کردن بۆ ڕێگری لە توشبوون بەم نەخۆشیە
تێبینی /
ئەم نەخۆشیە نەخۆشیەکی گواستراوە نیە لە نێوانی پشیلە بۆ مرۆڤ هیچ مە ترسیەکی بۆ سەر مرۆڤ نیە ..
دکتۆر سامان ابراهیم خۆشناو
کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری ڤێتسا
